بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سکۆت دیسۆرمۆ، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانان هەر فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوان تێکدەشکێنن کە بەسەر بەسەر فڕۆکەخانەکەدا دەسووڕێتەوە، جا چ هێرشبەر بێت یاخود نا.
دیسۆرمۆ جەحتی کردەوە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا سیستمێکی بەرگری بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکە دادەمەزرێت، هەروەها کشانەوەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاش ئەنجام دەدرێت.
Your Comment