دەرهێنەری کوردستانی خەڵاتی گەورەی باشترین فیلمی ڤێنیزی بەدەست هێنا

بەشی کوردستان- فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیری، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واتا "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی "ڤێنیز" به‌ده‌ست هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕه‌سمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" Critics' Week له حه‌فتا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice به ئاماده‌بوونی هەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له‌وانه، ئەرسەلان ئەمیری، ده‌رهێنه‌ر، خاتوو سەمیرا بەرادەری و روحوڵڵا بەرادەری بەرهەمهێنانی ئه‌م فیلمه، ئایدا پەناهەندە یه‌کێک له سیناریۆنووسان، نەوید پورفەرەج، پوریا ڕەحیمی سام" و خاتوو هودا زەینوالعابدین ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م فیلمه کوردییه‌ توانی به سه‌رکه‌وتوییه‌وه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و ‌هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" (فیپێڕشی) FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.

له وتاری ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگرانی" ئەم فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا هاتووه، "ئەندامانی لیژنەی دادوەران، که‌وتنه‌ژێر کاریگه‌ریی ده‌رهێنه‌ر له خوڵقاندنی یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی، ده‌رهێنه‌ر، شاره‌زایانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌سته جیاوازه‌کان له‌م فیلمه‌دا په‌یامێکی به‌هێز له به‌رانبه‌ر نه‌زانین و کۆنه‌په‌ره‌ستی نیشانی بینه‌ر ده‌دات که له‌م ڕۆژه تایبه‌تانه‌دا گرینگییه‌کی بێوێنه‌ وکاریگه‌ری هه‌یه".

هه‌روه‌ها له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" FIPRESCI کە له لایەن یەکێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت له نێوان ته‌واویی به‌رهه‌کانی هه‌ر چوار به‌شی 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" به فیلمی "زاڵاوا" له به‌شی "هەفتەی ڕخنەگران" و هه‌روه‌ها به ‌فیلمی سینه‌مایی L‌evenement له ده‌رهێنانی "ئادرێی دیوان" Audrey Diwan له وڵاتی فەڕه‌نسا له بەشی"پێشبڕکێی سەرەکی" ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به‌خشرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیهانی لە سێ سانسی جیاوازدا چوە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگ

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیهانی لە سێ سانسی جیاوازدا چوە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ و هه‌روه‌ها ‌‌ڕخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازییێکی بێوێنه‌ی لێکرا.

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕکابەرییدابو.

یەکەمین ئەزموونی سینەمایی "ئەرسەلان ئەمیری" بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ" HAF، "مالی فیلمی کۆریای باشوور" KOFIC، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و هەروەها دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "توبا فیلم" Touba Film بەرهەمهاتوە و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی به‌لجیکیی "لێوێلک" LevelK لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barbera بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 1 تا 11ی سێپتەمبەری 2021 لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.

News Code 3356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha