لە پردێ هێزە عێراقییەکان ڕووبەڕووی داعش بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوچەی پردێ کە دەکەوێتە نێوان هەولێر و کەرکووک هێزە عێراقییەکان ڕووبەڕووی داعش بوونەوە کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر ئەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داعش لە نزیک گوندی کتکە لە سنووری ناحیەی پردێ هەوڵی دا هێرش بکاتە سەرهێزە عێراقییەکان، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزە عێراقییەکان و شەڕوپێکدادان لەنێوان هەدوولا ڕوویدا.

دوای شەڕوپێدادانەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق گەیشتە ئاسمانی ناوچەكە و بۆردوومانی چەكدارانی داعشیان دەستپێكرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha