بافڵ تاڵەبانى: من نەموتووە لاهور شێخ جەنگی کوردستان جێبهێڵێت، خۆی پێشنیاری کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە من نەموتووە لاهور شێخ جەنگی کوردستان جێبهێڵێت، خۆی پێشنیاری کردوە کە لەرێی سەرکردایەتیەوە داوا بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەمیانى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیێک رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن کە لە دەباشان بەڕێووەچوو رایگەیاند بەڵگەم هەیە کە ژەهرخوارد کراوم و پزیشکەکان پێیان وتم کە تۆ چۆن ماوی، بەڵام من وەرزش دەکەم و توانای بەرگە گرتنم هەیە و زاڵ بووم بەسەر ژەهرەکەدا".

تاڵەبانى توویەتی، چەند پکشنینیکى پزیشکی ناوخۆیی و رووسیی هەیە کە دەیسلەمێنن ژەهرخواردوو کراوە و بەڵگەی ڤیدیۆییان هەیە.

سەبارەت بە داواکارى ئەو بۆ جێهێشتنى کوردستان لەلایەن شێخ جەنگییەوە، بافڵ تاڵەبانى دەڵێت "من نەموتووە لاهور شێخ جەنگی کوردستان جێبهێڵێت، خۆی پێشنیاری کردوە کە لەرێی سەرکردایەتیەوە داوا بکرێت، من ووتمە ئەگەر کوردستان جێناهێڵێت با دانیشێت و هیچ نەڵێیت".

لەبارەى میدیاکانى لاهور شێخ جەنگییەوە کە دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەی بەوە کردوە کە هیچ کارمەند و رۆژنمەنووسێکى کەناڵەکانى لاهور شێخ جەنگی ئازار نەدراوە و لێی نەدراوە، بەڵکوو تەنیا نێردراونەتە ماڵەوە، چوونکە ئەو کەناڵانە بە داهات و پارەى ئیدارەى گشتیى حزب دروست کراون.

بافڵ تاڵەبانى ئاشکراشى کردووە هەندێک لە میدیاکانى لاهور شێخ جەنگی بۆ سیخوڕی بەسەر سەرکردەکان و کەسانى دیکەوە دروست کراون، بۆ ئەوەش بەڵگەى تەواو هەیە کە لە هاردێکدا هەڵگیراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha