بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 8ی خەرمانان/ 30ی ئەگێست میدیاکانی هەرێمی کوردستان لەوان کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو، سپی میدیا، شارپرێس، پاراگراف و ... بڵاویان کردەوە لەو کۆبوونەوەیەدا کە قوباد تاڵەبانی و پۆڵات جەنگی ئامادەی بوون، باس لە هێورکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هاوسەرۆکان کراوە، وەفدی ناوبژیوان سەرنجی هەردوولای بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق راکێشاوە کە یەکێتی دەبێت یەکگرتوو بێت لەو پرۆسەیەدا.
هەروەها وەفدی ناوبژیوان خستوونیەتە بەردەم ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا هەیە لەلایەن تورکیا و هێزە هەرێمایەتییەکانەوە، داواشی لێکردوون کە درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن تا دەگەن بە چارەسەری تەواویی.
ئەو کۆبوونەوەیە کە نزیکی سێ کاتژمێری خایاندووە و نەگەیشتۆتە چارەسەری تەواوەتی و پێشبینی دەکرێت ناوبژیوانان لە ئاستی تردا بەردەوام بن لە نێوەندگیری.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا هەر رێککەوتنێکیش بکرێت، لەلای ماڵی تاڵەبانی جارێکی تر رێگا بە هاوسەرۆکی نادرێت و ئەستەمە رێگا بدرێت دەسەڵاتە ئەمنی و سەربازی و دارایی و رێکخراوەییەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ لاهور جەنگی.
هەروەها شارپرێس بڵاوی کردەوە درەنگانی شەوی 29 ئاب لەفەرماندەیی هێزەکانی 70ی هێزی پێشمەرگە، نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ هەریەک لەبافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەتەوە و هەردوولا بەچاودێریی ئەمریکیەکان گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانیان کردووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند، "پێشتر ئەمریکیەکان بەجیا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوەو دواتر هەریەک لەبافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی لەژێر چاودێریی ئەمریکیەکاندا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکان و ئەگەرەکانی بەردەمیان و چۆنێتی چارەسەری کێشەکان کردووە".
ئهوهشى ئاشكراكرد، "کەشی کۆبوونەوەکان بەجۆریک بووە کە پێدەچێت بەرەوپێشچوونی باش هەبێت، چوونکە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئەمریکیەکان و هەردوو هاوسەرۆک ئاماژەیێكه بۆ هەنگاوی ئیجابی و پێدەچێت هەنگاوی تری بەدوادابێت".
دواى ئهوهى مهكتهبى سیاسى یهكێتى داواى لهلاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆكى یهكێتى كردووە هەرێمی كوردستان جێبهێڵێت و وادهى سێ ڕۆژى بۆ دانا، ئهمه یهكهم كۆبوونهوهى فهرمیه كه لاهور شێخ جهنگى لهدهرهوهى ماڵهكهى خۆى ئهنجامى بدات.
لاهور شێخ جەنگی-ش ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیێک پێشنیاری بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستانی قبووڵ نەکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment