بەرهەم ساڵح بۆ ماکرۆن: عێراقی سەربەخۆ، خاوەن سەروەری و ئەمنییەت کۆڵەکەی سەرەکیی نەزمی ناوچەکەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و ڕایگەیاند عێراقی سەربەخۆ، خاوەن سەروەری و ئەمنییەت کۆڵەکەی سەرەکیی نەزمی ناوچەکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "چەندین ئاڵنگاری قورس هەن لەنێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە کە دەبێت بەشێوەیەکی هاوبەش بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و فەڕەنسای هاوڕێ و یەکێتی ئەورووپا رووبەڕووی ببنەوە، بۆ ئەوەی بەرەو پێشچوون لە ناوچەکە بێتە کایەوە، چەندین بوار هەن بۆ هاریکاری لە نێوان هەردوو وڵات و دەرفەتێکی مێژوییە".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە گەشبینین بەوەی کە فەڕەنسا پاڵپشتی لە وڵاتەکەی ئێمە بکات و وە هاریکاری گرنگە نە تەنها بۆ عێراق و فەڕەنسا بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکە".

هاوکات ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "فەڕەنسا لەگەڵ عێراقە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان کە چەندین ساڵە رووبەوڕو بووەتەوە، یەکەمیان شەڕی دژ بە تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی شەڕی بە تیرۆر و ئێمە خەباتمان کردووە و بەردەوام دەبین، هەرچەندە ئێمە شەڕەکەمان لەسەر زەوی کۆتایی پێهێناوە بەڵام تیرۆری ئیسلامی لەناوچەکەدا هەیە و ئێمە دەمێنینەوە لەگەڵ ئێوەدا و پاڵپشتی فەڕەنسا بۆ قەڵاچۆ کردنی تیرۆر لەسەر هیچ بڕیارێکی دیکە ناوەستێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ساڵی 2017ەوە ئێمە هاریکاری عێراقمان زۆر کردووە و هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنەکانی خۆیان و دەشزانم ئەو بابەتە بۆ ئێوە چەند گرنگە، هەروەها چەندین پڕۆژەی ژێر خانی ئابوری جێبەجێ دەکرێن و سبەینێ سەردانی چەند پڕۆژەیەک دەکەین لە بواری تەندروستی و فێرکاری کە رێگە دەدات بە ئاوارەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان بە نزیکترین کات".

ماکرۆن باسی لەوەش کرد، هاریکاری ئابوری بۆ عێراق سەرەکییە و ماوەی چوار ساڵە پەرەمان بەو هاریکاریە داوە و تاوەکو بتوانین پاڵپشتی ئەو کارە بکەین کە حکومەتی عێراق ئەنجامی دەدات و بەردەوامیش دەبین لەوکارە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئەوەشی خستوڕوو، "بەدڵنیاییەوە پێکەوە کارکردن و پەیوەندی دو قۆڵی زیاتر دەکەن و لە چەند مانگی داهاتودا چوارچێوەیەکی دەوڵەمەند دادەنێین لەو بوارەدا، سەرباری ئەو پەیوەندیە تایبەتەی هەمانە کار دەکرێت لەناوچەکەدا و کۆنگرەی ئەمڕۆ سەرکەوتنە بۆ عێراق و بردنەوەیە بۆ عێراق، دەمەوێت بڵێم سوپاستان دەکەین، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ئێوە و هەروەها لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئەنجامدراوە جاران وەکوو خەون دەبینران، ئێستا بە کرداری دەکرێن و لە ساڵی رابردوو لەبارەی چەندین بابەت قسەمان کرد و ئەمڕۆ جارێکی دیکە دامانڕشتووەتەوە، لە دوا کۆنفرانسی رۆژنامەوانی کە لێرە ئەنجامماندا لە ساڵی رابردوودا بەرەو پێچونێکی زۆر تۆمارکراوە، ئەم قۆاغە گرنگە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha