یەکەمین کاروانی سەربازانی تورکیا، ئەفغانستانی بەجێهێشت

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021 رایگەیاند سەربازەکانیان لە ئەفغانستان دەکێشننەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئاب یەکەمین فڕۆکە کە سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان دەگوازێتەوە گەیشتە تورکیا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "بەشانازییەوە ئەو ئەرکەی بە سوپای تورکیا راسپێردرابوو، بەسەرکەتوویی ئەنجامیدا و ئیدی دەگەڕێتەوە خاکی وڵات".

سوپای تورکیا لە چوارچێوەی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆدا، لە ساڵی 2002ـەوە لە ئەفغانستاندا ئەرکی جیاوازی پێدراوە و ماوەی شەش ساڵە ئەرکەکەی پاراستن و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوول بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha