ئەو بیانوانەی تورکیا هەیەتی بۆ بۆردوومان کردنی پێنجوێن بێ بنەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند هیچ هێزێکی پەکەکە لەو ناوچەیەدا بوونیان نییە و ئەو بیانوانەی تورکیا هەیەتی بۆ بۆردوومان کردنی پێنجوێن لە سلێمانی بێ بنەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی بەرەبەیانیی دوێنێ چەند فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا دەستیان بە بۆردوومان کردنی چەند گوندێکی سنووری قەزای پێنجوێن کرد، زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: لەلایەن چەند فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا هێرش کرایە سەر چەند گوندێکی سنوورەکەمان بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە ئیمە سەردانی ناوچەی بۆردوومانەکەمان کردوو بۆمان دەرکەوت کە ئەو شوێنانە، ناوچەیێکی بەرفراوانی کشتوکالین هیچ بنکە و بارەگایێکی پەکەکە یان هیچ چەکدارێکی دیکەی لێی نییە تا بۆردوومان بکرێت، بۆیە ئەوەی کراوەتە بیانوو بۆ بۆردوومان کردنی سنوورەکەمان بنەمای ڕاستی نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بۆردوومانەکە سنووری گوندەکانی خونیانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، کانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجەی گرتووەتەوە کە هەموویان دەکەونە سەر یەک هێڵ، هاوکات بۆردوومانەکە نزیکەی 20 خولەکی خایاندووە زەرەر و زیانێکی زۆری مادی بە جووتیارانی ئەو سنوورە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێیێکی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە دروست کردووە.

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لای خۆمانەوە لیژنەیێکمان پێکهێناوە بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانی جووتیارانی ئەو سنوورە، کە بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە زیان بە بەرهەمەکانیان گەیشتووە، دواتر بە نووسراو ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەین بۆ ئەوەی بەکاری خۆیان هەستن بە قەرەبوو کردنەوەیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3184

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha