ژێرخانەکانی وزە لە عێراق مەترسی هێرشی زیاتری داعشیان لەسەرە

بەشی جیهان- دوو گۆڤاری تایبەت بە نەوت لەبارەی پاشهاتەکانی زیاتر بوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ژێرخانەکانی نەوت لە عێراق هۆشداری دەدەن.

بەپی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق هاوکات لەگەڵ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لەم هەفتانەی دواییدا دوێنی تەقینەوەیێکیشی لە کێڵگەیێکی نەوتیی کەرکووکدا ئەنجام دا.

دوو گۆڤاری ناوبانگی بواری نەوت لە ڕاپۆرتی جیاجیادا لەبارەی پاشهاتەکانی درێژەی هێرشەکانی داعش هۆشدارییان داوە.

گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هۆشداریی داوە کە داعش بەنیازە لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا کە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر بەڕێوەبەردنیان ناکۆکییان هەیە، ژێرخانەکانی نەوت بکاتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.

ئەم گۆڤارە دەڵێت هۆکاری سەرەکیی هێرشەکانی داعش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ناوەندیی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچە جێناکۆکەکان.

هەروەها گۆڤاری ئۆیل پرایسئاماژە دەدات بە هێرشی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر دامەزراوەیێکی نەوتیی گرینگ لە کەرکووک و هۆشداری دەدات لەبارەی زیاتر بوونی ئەو چەشنە هێرشە بۆ سەر ژێرخانەکانی نەوت لە عێراق.

ئەم گۆڤارەیش هۆکاری زیاتر بوونی هێرشەکان بۆ نەبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و قۆستنەوەی داعش لە بۆشایی ئەمنی ئدەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی گرژییەکان لە عێراق دروست بوونە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha