بیرە نەوتێک لە کەرکووک کرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆمبێکی چێنراو لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکووک، تەقێنرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان TV بڵاوی کردەوە سەرچاوەیێکی ئەمنی لە عێراق راگەیاندووە کە ژمارەیێک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە بۆ بەئامانج کردنی بیرە نەوتی ژمارە 87 لە کێڵگەی بای حەسەن.

بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و ھەروەھا زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و ئاماژەی بەوەیش داوە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە.

پارێزگای کەرکووک ژمارەیێک کێڵگەی نەوت لەخۆدەگرێت لەوانە بای حەسەن، بابە گۆڕ گۆڕ و ھاڤانا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha