تورکیا کردنەوەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لە جنێڤ سەرکۆنەی دەکات

بەشی تورکیا- بەهۆی کردنەوەی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە جنێڤ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاربەڕێکەری سویسرا لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرکۆنەی کردنەوەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە جنێڤی پایتەختی سویسرا دەکەن و داوادەکات ئەو وڵاتە روونکردنەوە بدات.

لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "وەزارەتمان جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە سویسرا رێگە بە هەوڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی و باڵە درێژکراوەکان و کۆمەڵە و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان نەدات پڕوپاگەندە بکەن و ئەو رێکخراوانە بە رەوا بناسێنرێن".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆشداریی داوەتە سویسرا بەوەی ئەو جموجووڵە سەر بە "پەکەکەیە و رۆژێک دێ زیان بە سویسراش بگەیێنێت". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەوانەی باوەش بۆ رێکخراوی تیرۆرستی دەکەنەوە و پشتئەستوورن بەوەی هیچ زیانێک بە ئەوان ناگەیێنێت، رۆژێک ئەو عیللەتە ئەوانیش دەگرێتەوە و ئەوکاتە بە بیریان دەهێنینەوە.

وەزارەتی دەروەی تورکیا ڕاشیگەیاند "وڵاتەکەمان بە پێداگرییەوە بەردەوامدەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و باڵە درێژکراوەکانی. پەکەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاشەوە بە تیرۆرست دەزانرێت".

شایانی باسە دووشەممە 9ی ئابی 2021 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بە فەرمی کرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3040

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha