بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەکانی هەواڵی سەر حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە، گوایه هێزەکانی ئهمریکا لەڕێگای دەروازەی سنووریی وەلیدەوە، دەیان تانکەر نەوت و بارهەڵگری پڕ لە دانەوێڵەیان لە ناوچەکانی کوردستانی سووریاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.
واین مارۆتۆ وتەبێژ ژووری ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵاین" لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی نووسیویهتى:"کاروانە بارهەڵگرە مەدەنییەکان بەشێوەیێکی ڕۆتینی کەلوپەل و پێداویستیی لە عێراقەوە بەرەو باکووری دەگوازنەوە، بۆیە ئەو هەواڵانەی کە باس لەبردنی نەوت و زەیت و گەنمی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ئهمریکاوە دەکەن دوورن لەڕاستییەوە".
مارۆتۆ لەبەشێکی تری تویتەکەیدا دەڵێت: "ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بریتییە لە هاوکاری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەجەنگی دژ بەداعش و پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment