میدیاکانی سووریا هاوپه‌یمانان بە دزینی نەوتی وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکەن/وتەبێژی هاوپەیمانان ڕەتی دەکاتەوە

بەشی سووریا- میدیاکانى سووریا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تۆمه‌تبار ده‌کەن به‌بردنى نه‌وتى سووریا، له‌به‌رامبه‌ریشدا وتەبێژی هاوپەیمانان ڕەتی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەکانی هەواڵی سەر حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە، گوایه‌ هێزەکانی ئه‌مریکا لەڕێگای دەروازەی سنووریی وەلیدەوە، دەیان تانکەر نەوت ‌و بارهەڵگری پڕ لە دانەوێڵەیان لە ناوچەکانی کوردستانی سووریاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

واین مارۆتۆ وتەبێژ ژووری ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵاین" لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی نووسیویه‌تى:"کاروانە بارهەڵگرە مەدەنییەکان بەشێوەیێکی ڕۆتینی کەلوپەل ‌و پێداویستیی لە عێراقەوە بەرەو باکووری دەگوازنەوە، بۆیە ئەو هەواڵانەی کە باس لەبردنی نەوت ‌و زەیت ‌و گەنمی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ئه‌مریکاوە دەکەن دوورن لەڕاستییەوە".

مارۆتۆ لەبەشێکی تری تویتەکەیدا دەڵێت: "ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بریتییە لە هاوکاری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەجەنگی دژ بەداعش و پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha