بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەپێی بەیاننامەیێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێشوازیی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە و تیایدا، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیێکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕادەستی ئەردۆغان کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەدیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە کراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment