سەرکردەیێکی داعش لە خانەقین دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەکانمان توانیان ئەندامێکی داعش دەستگیر بکەن کە کاری تیرۆرکردنی خەڵکی ئەنجامداوە لەناو شاری خانەقین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تالیب موسەوی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیاله رایگەیاند، هێزێکی حەشدی شەعبی بەپشتبەستن بە هاوکاری هێزەکانی هەواڵگیری عێراقی محەمەد حسێن مەلا عەلی ئەندامی داعشیان دەستگیر کردووە، کە لەم دوایەدا چەندین کاری تیرۆر کردنی لە شاری خانەقین ئەنجامداوە.

نائوبراو روونیشی کردەوە، ئەو چەکدارەی داعش لە ڕێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلەوە خەڵکی تیرۆکردووە و لەم دوایەشدا حازم شەکەرجی بازرگانی دیاری خانەقین و چەند کەسێکی دیکەی تیرۆرکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3007

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha