«گەلۆ عیسا» ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە ساڵۆگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی شەنگال لەلایەن داعشەوە، ڕایگەیاند: ئێزدییەکان لە مێژووی خۆیاندا چەندین جار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە کە هێرشەکەی ساڵی 2014ی داعش بۆ سەر شەنگال دواهەمینی ئەو هێرشانەیە. پارت و ڕەوتە کوردییەکان پێویستە بۆ بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کەڵک لەهەموو تواناکانی خۆیان وەربگرن لە ئاستی نێونەتەوەییدا تا جارێکی تر ئەم گەلە ڕووبەڕوو وەها مەترسیێک نەبنەوە.
ناوبراو درێژەی دا حزب و ڕەوتە کوردییەکان دەبێت پشتگیری لە خەڵکی شەنگال بکەن و ڕێز لە ئیدارەکەی بگرن و پێویستە هەم حکوومەتی عێراق و هەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سیاسی و هێزە سەربازییەکانی شەنگال بە فەرمی بناسن، چوونکە ئەم هێزانە خەڵکی شەنگال دەپارێزن.
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا جەختی کردەوە: دەبێت هەموو حزبە ساحیب نفووزەکان هاوکار و هاوڕا بن و لە خەڵک و ئیدارەی شەنگال پشتیوانی بکەن، هەروەها هەموو ئامێرەکانیان بۆ بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدا بخەنە گەڕ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment