بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لەهێزی پێشمەرگە بەخەندانی راگەیاندووە: کاتژمێر 10:30ی شەوی رابردوو لەگوندی سێبیران لە ناحییەی سەرگەڕان لە رۆژهەڵاتی قەرەچوغ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارانی داعش لەو گوندە گەنجێکیان ڕفاندووە کە تەمەنی 17 ساڵە.
لەکاردانەوەی ئەوپەلامارەی داعشدا، خەڵکی گوندەکە خۆیان چەکدارکردووە و بەهاوکاریی سوپای عێراق هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکەی داعش و توانیویانە ئەو گەنجە لەدەستیان رزگاربکەن.
دواتر هێزەکەی داعش پاشەکشەی کردووە و بەرەو چیای قەرەچوغ هەڵهاتووە.
هاوکات، هەر دوێنێ شەو، کاتژمێر 12:30 لەگوندی مەحموودیە سەربە ناحیەی قەراج، هێزەکانی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای 50ی سەربە فیرقەی 14ی سوپای عێراق.
رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکەی داعش روویداوە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراوە.
دوای چەند خولەکێک، هێزەکەی داعش شکاوە و بەرەو چیای قەرەچوغ هەڵهاتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment