تا ئەو دەمەی PYD وابەستە بە PKK بێت کەس دانوستانی لەگەڵ ناکات

بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی کە پەیەدە وابەستەی پەکەکە بێت کەس لەگەڵ ئەم گرووپە دانوستاندن ناکات. لە ئێستادا پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەورووپادایە و کەس لەگەڵ گرووپگەلی سەر بەم گرووپە گفتوگۆ ناکات.

«عەبدوڵڵا ئیمام» بەرپرسی ڕاگەیاندنی ŞAK ئاماژەی دا بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا وەکوو ئەوەی لە ئەفغانستان و عێراق ڕوویدا و وتی: سووریا دۆخێکی تایبەتی هەیە. هێشتا قەیرانی سووریا دوایی نەهاتووە و ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ نەدۆزراوەتەوە و پڕۆژەکانی ئەمریکاش لە سووریا جێبەجێ نەکراون بۆیە ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان زەروورە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا وتیشی: ئەگەر سەرنج لە بەیاننامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بدەنەوە؛ بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن شەڕی داعش و تیرۆر لە سوویا کۆتایی هاتووە و پێویستە لە ناوچە ئازادکراوەکاندا ئاسایش و ئارامی جێگیر ببێت. جێگیربوونی ئەمنییەت لە کوردستانی سووریا ئارامیی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لێدەکەوێتەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمریکا وەکوو گەرەنتیکاری دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا ئامادەیەوە و تا ئەو کاتەی پەیەدە سەربە پەکەکە بێت کەس لەگەڵ ئەم گرووپەدا دانوستان ناکات. لە ئێستادا پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەورووپادایە و کەس لەگەڵ گرووپانی سەر بەم گرووپەدا گفتوگۆ ناکات. بۆیەش ئەمریکا جیدییە تا دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان بگاتە ئەنجام و پێوەندیی پەیەدە بە پەکەکەوە کۆتایی پێبێت تاکوور ئیدارەی خۆسەری کوردی لەم ناوچەیەدا ڕابگەیێنرێت و لەم بابەتەشدا تورکیا ڕازی بکرێت و ئەورووپایش دان بە ئیدارەی خۆسەری کوردیدا بنێت و ئەمریکا درێژە بە پشتگیرییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2928

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha