بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ عەبدوڵڵا فاتحی بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سنە ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی 3ی گەلاوێژ پیاوێکی 44 ساڵە لە شەڕێکی بنەماڵەیی لە گەڕەکی حاجی ئاوای سنە ژن و ژن خوشکەکەی بە چەک کوشت و هەڵات.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە کە دوێنێ هەینی 8ی گەلاوێژ پۆلیسی پارێزگای کوردستان بە هاوکاریی و پشتیوانی هێز ئەمنییەکانی شارەکانی قوروە و دێولان لە هەڵمەتێکی لەناکاودا، توانیان ئەو پیاوە بکوژە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دێولان قۆڵبەست بکەن.
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کوردستان ڕاشیگەیاند: لە لێپێچینەوەکاندا دەرکەوت کە هۆکار و ئەنگێزەی کوشتنەکە ناکۆکیی ناوبنەماڵە بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment