ئەمریکا بۆ قەیرانی سووریا بەدوای چارەسەدار نییە

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە ئێستادا ئەمریکا بەدوای ئەوەدا نییە کە قەیرانی سووریا چارەسەر بکرێت بەڵکوو سیاسەتی ئەوەیە کە لە سووریا ڕووبەڕووی تیرۆریستەکان ببێتەوە.

«فادی مەرعی» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کورپرێسدا ئاماژەی دا بە پرسی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا و وتی: سەرەڕای ئەوەی ئەمریکییەکان جەختی لێدەکەنەوە من بڕوا ناکەم ئەمریکییەکان لە سووریا بکشێنەوە. بەگشتی ئەمریکا وڵاتێکی گرینگە بۆ وڵاتی سووریا بەتایبەت بۆ کوردەکان.

ناوبراو درێژەی دا سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە لەسەرەتای گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتەوە هێشتا نەگۆڕدراوە. لە ئێستادا ئەمریکا بەدوای چارەسەرێکدا نییە بۆ قەیرانی سووریا و تەرکیزی لەسەر شەڕی تیرۆرە و گرینگایەتی بە داهاتووی سووریا نادات.

ناوبراو وتیشی: باس کردن لەبارەی کشانەوەی بە تەواوێتیی ئەمریکا لە سووریا وەکوو ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا، هێشتا زووە. لەوێدا بۆ ماوەی بیست ساڵ مایەوە پاشان بڕیاری کشانەوەی دەرکرد.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا ڕاشیگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا هاوسەنگیی کارتە گوشارەکان دەگۆڕێت و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا لەبارەی سووریاوە زیاتر دەردەخات چوونکە پاش ئەمریکا ئەم سێ لایەنە بۆ بەدەست هێنانی پشکی زیاتر لە سووریا دەکەونە ڕکابەریی یەکترییەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم سێ لایەنە بەدوای ئەوەدان کە بنکە و پێگەیان لە سووریا ببێت.

فادی مەرعی جەختی کردەوە: بە گشتی ئەمریکا نایەوێت لە سووریا بکشێتەوە و بوونی ئەوان بۆ پاراستنی ئاسایش و سنوورەکانی ئیسرائیلە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha