فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووکردنەوەی لێبرینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بە کۆتایی هاتنی لێبڕینی مووچە فەرمانبەران دەکات و جەخت دەکاتەوە دەبێت لێبرینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرەبوو بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهەوڵی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بەغدا 200 ملیار دیناری رەوانە کرد و لێبڕینی مووچەش هەڵگیرا، لەقۆناغی داهاتوودا بەپێویستی دەزانن چاکسازی لەسەرجەم بوارەکان بەردەوام بێت و حکوومەتیش قەرەبووی لێبرینی مووچەی فەرمانبەران بکاتەوە.

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوایی سەرکەوتنی ھەوڵە دبلۆماسیەکانی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، رێککەوتن لەسەر جێگیر کردنی شایستە دارایەکانی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق گەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە وەک پشکی ھەرێمی لێکەوتەوە.

ئەوەش هاتووە، هەروەها رۆژی یەکشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی ھەرێم بریار درا کۆتایی بە لێبرینی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بھێندرێت، ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئەو بریارەی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابووری ھە‌رێم سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە لێبرینی مووچەی مووچەخۆران بەرز دەنرخێنین.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، جەخت دەکەینەوە دەبێت حکوومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمرانی و کاربکات بۆ ھەمە چەشنە کردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیێک ئاستی داھات بەرز بکرێتەوە لە ئایندەیێکی نزیک قەرەبووی لێبرینی مووچەی مووچەخۆران بکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha