بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى باپیر بۆ که‌ناڵى حزبه‌که‌ى وتى: "ئاگادارم بەردەوام لە قەیرانی داراییدان و فشاری زۆری جۆراوجۆرتان لەسەرە، هەڵبەتە لەئاوا بارودۆخێکی سیاسیی و ئابووری و ئیداریی پڕ له‌ستەم و گەندەڵییدا که هەرێم و عێراقیشی تێدان، ئەو دۆخە پڕ مەینەتییەی ئێوە و برا و خوشکانی دیکەشتان لە ئۆرگانەکانی دیکەی کۆمەڵ شتێکی چاوەڕوانکراوە".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا عه‌لى باپیر ده‌ڵێت: "دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم و گه‌نده‌ڵیی و پۆخه‌ڵیی و کەمینە بە ملیارلێر کردن و خەڵک و جەماوەر بەهەژار کردنه بەردەوام بێ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment