کوردپرێس:
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکانە
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جيهان ده‌که‌م، جه‌ژن و پشوويهکى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، کۆتايى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناکانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێکهاتنه‌وه و گهردنئازادى بکه‌ينه بنه‌مايه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژيان و يهکترقبووڵ کردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێکه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئايندهيێکى باشتر بۆ کوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م، له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیان به ته‌واوی پابه‌ندی رێنمایی و رێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پيرۆز بێت. هه‌موو ساڵێک به خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکات و ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن.
لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.
جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment