مەزڵوم کۆبانێ داوا دەکات خەڵک تەڤڵی کەمپینی توویتەریی پشتگیری لە ئیدارەی خۆسەر ببن

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا دەکات بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بە فەرمی بناسێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوێنێ داوای پێکهێنانی کەمپینێکی جیهانیی کرد بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە.

کۆبانێ لە توویتەکەیدا دەڵێت کاتژمێر هەشتی شەوی یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپینێکی یهانی دەست پێدەکات تاکوو دەگاتە دەستی هەموو ناوەندە نێونەتەوەییەکان.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" هەروەها بۆ یادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی خەڵکی کوردستانی سووریا لە دژی تیرۆریستانی داعش لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ھاوڵاتیانی ڕۆژئاوا بریاریان دا شۆرش ھەڵگیرسێن کۆتای بە داعش بھێنین ئەوەش بووە ھۆی رزگار کردنی رۆژئاڤا و ھەموو جیھانیش لە دەستی رەشی داعش".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha