به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی له‌باره‌ی زیادکردنی باج به سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و ئاسنی تورکیا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌که کرد.
ئاکسۆی رایگه‌یاند: "تره‌مپ ھیچ حیسابێکی بۆ یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیھانی نه‌کردوووه و باجی زیاتری خستوووه‌ته سه‌ر ھه‌نارده‌کردنی به‌رھه‌مه‌کانمان له ئاسن و ئه‌له‌منیۆم و ئه‌سته‌مه ئه‌م بڕیاره بگونجێت له‌گه‌ڵ جدییه‌تی ده‌وڵه‌ت."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتیشی: "ئه‌مریکا ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که به سه‌پاندنی ئه‌م جۆره سزایانه و گوشارخستنه‌سه‌ر ھیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناھێنێت و ته‌نھا زیان به په‌یوه‌ندیی ھاوپه‌یمانێتیی نێوانمان ده‌گه‌یه‌نێت. گشت ئه‌و ھه‌نگاوانه‌ی به‌رامبه‌ر تورکیا ده‌ھاوێژرێت، ھه‌روه‌کوو پێشتر و له‌مه‌ودواش وه‌ڵامی پێویستی ده‌بێت.
ئاکسۆی راشیگه‌یاند: تورکیا ھه‌میشه کێشه‌کانی به ڕێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسی و لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر کردوووه.
تره‌مپ له ھه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ئاماژه‌ی به دابه‌زینی خێرای به‌ھای لیره‌ی تورکی به‌رامبه‌ر به دۆلار کردوووه و رایگه‌یاند که باجی دوو ھێنده ده‌خه‌نه سه‌ر ھاورده‌کردنی ئه‌له‌منیۆم و ئاسن له تورکیا و ئه‌م بڕیاره‌ش په‌سند کراوه.
تره‌مپ نووسیوویه‌تی: "ئه‌م ڕێژه‌یه له ئه‌له‌منیۆم ده‌بێته له‌سه‌دا ٢٠ و له ئاسنیش ده‌بێته سه‌دا ٥٠ و په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌م کاته‌دا باش نین."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment