عەبادی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کۆبوونەوە لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی، لەبارەى سەردانەکەى بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەى لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی کورتی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەکەى حەیدەر عەبادی سەرۆکى هاوپەیمانێتی نەسر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، حەیدەر عەبادی بە جیا چاوی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کەوتووە.

دەشڵێت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "باسی لەو ئاڵنگارییانە کراوە کە وڵاتی پێداتێپەڕ دەبێت و هەروەها جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان و چالاکییە سیاسییەکان کراوەتەوە، هەروەها باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە کراوەتەوە".

ڕاگەیەنراوەکە جەختی کردووەتەوە کە عەبادی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی باس لە "دۆخی گشتیی وڵات و هەرێمی کوردستان و دۆسیەی هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی تر کراوە".

ڕاگەیەنراوەکەى نووسینگەی عەبادی بە هیچ شێوەیێک باس لە تاوتوێ کردنی بارگرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی نەکردووە.

سەرچاوە: ناس کورد

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha