بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کمال محمد ساڵح وەزيری کارەبا لە سەردانێکدا بۆ وێستگەی 132 كەی ڤی لە زاخۆ ڕایگەیاندووە بەدواداچوون و ئامادەکارییەکان لە وێستگەکە دەستیپێکردووە بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە.
ناوبراو دەشڵێت، بڕیارە وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیا لە رێگەی وێستگەی زاخۆوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێل بگوازرێتەوە.
لە بهشێكی دیكهی ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی كارهبادا هاتووه، وەزیری كارەبا بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی هێڵی كواشێ-زاخۆ كردووە، كە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەکە بارگرانیی زۆر لەسەر كارەبای دەڤەری زاخۆ چارەسەر دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment