بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی، ئەم هێرشە بەردەوامانەی سەر هەولێر دژی سەروەریی یاسان، ئەم کردەوانە وڵات بەرەو ئاراستەیێکی نادیار دەبەن و هاوڵاتیانی عێراقی باجێکی گەورەی ئەم کردەوانە دەدەن و توڕەیی و بێزاریی لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو وتوشیەتی، نابێت سەروەریی یاسا لە وڵاتەکەدا لەلایەن ئەکتەرەکانی جەنگ و چەکدارەکانەوە بخرێتە ژێر هەڕەشە و مەترسییەوە.
شایانی باسە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بە وتەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پوش و پەڵاش کەوتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment