بیرکاری بلیمەتی مەریوانی چووە ڕیزی ئاست‌بەرزترین مامۆستایانی جیهان

بەشی فەرهەنگ- کۆچەر بیرکار پڕۆفیسۆری کوردی بواری بیرکاری و خەڵاتکراوی خەڵاتی فیڵدز لە بواری بیرکاری، بوو بە ئەندامی زانکۆیێکی چینی کە لە ئاستی باشترین زانکۆکانی جیهانە و هەوڵی داوە کەسە یەکەمەکانی جیهان لە بواری جیاجیا لەو زانکۆیە کۆ بکاتەوە.

کوردپرێس:

فەرەیدوون درەخشانی زانا و بلیمەتی بواری بیرکاری خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان کە نازناوی کۆچەر بیرکاری بۆ خۆی هەڵبژاردووە سەرکەوتنێکی گەورەی دیکەشی بەدەست هێنا و بە فەرمی بوو بە ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆی چینگ هووا لە وڵاتی چین.

زانکۆی چینگ هووا وەک زانکۆیێک لە زانکۆ یەکەمەکانی جیهان خۆی دەبینێتەوە و توانای خۆی لە قەناعەت هێنان بە کۆچەر بیرکار بە سەرکەوتنێکی گەورە دەزانێت و بە بۆنەی پەیوەست بوونی ئەو بلیمەتە کوردە بە زانکۆکەوە ڕێوڕەسم و ئاهەنگی تایبەتیان گێڕا.

شایانی باسە ساڵی پار سەرۆکی زانکۆی کوردستانیش لە لێدوانێکدا باسی ئەوەی کردبوو کە کارئاسانییان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار لە بەشی بیرکاریی زانکۆی کوردستان وانە بڵێتەوە بەڵام تا ئەم کاتەش ئەو بابەتە هیچی لێ دیار نیە و لە نێوخۆی ئێرانەوە نەتوانراوە کەڵک لەو توانا و دەفرایەتییە گەورەیە وەربگیرێت.

News Code 2584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha