بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆ دەبێتەوه بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی پێشکەوتنەکان لە شکستپێهێنانی داعش و سەرکەوتنی بەردەوام".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت کە هەزاران ژن و منداڵ و چەکداری داعش لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێمەدا ماونەتەوە".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە، هاوکاریان بن لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و دابین کردنی کۆمەکی خوێندن و هاوکاریی مادی و مەعنەوی.
هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داوا دەکەین هاوکاربن لە پاڵپشتی کردنی سەقامگیری و گەشەندنی ئابووری لە ناوچە ئازادکراوەکان و ڕیشەکێش کردنی بیری توندڕەوی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment