بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى بەدەستهێنانى زانیارى هەواڵگرى ورد، تیمەکانى هەواڵگرى سەربازى لە وەزارەتى ناوخۆ توانییان ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو لە شارى کەرکووک ئەنجام بدەن و دوو تاوانبارى داواکراو کە دوو تیرۆریستى مەترسیدارن، دەستگیر بکەن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو دوو تاوانبارە لە بەناو مەفرەزە ئەمنییەکانى کەرکووکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کاریان کردووە و پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆیان کراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment