بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگهیاند، هاوپەیمانی کوردستان لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەرهەمی زنجیرەیێک کۆبوونەوە و لێتێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوولادا.
ناوبراو وتیشی: تا بتوانین پێکەوە نێوماڵی کورد بەهێزتر بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە گەلەکەمان، ئێستا کە رێککەوتنەکەمان ئیمزا دەکەین بەخۆشحاڵییەوە دەڵێم کە ئەمە بەرهەمی ئەو ئامانجە بوو کە هەریەک لەسەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان هەوڵیان بۆ دا و داڕێژەری ئەو رێککەوتنە بوون کە ئەمڕۆ بەرهەمەکەی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانە.
رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان جهختیشی کردهوه، دڵنیام لە داهاتوودا بەگیانی برایانە هەردوولامان بەیەک دەنگ لە بەغدا و هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و خزمەتی زیانی بە گەلەکەمان بکەین.
لای خۆشیهوه بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی رایگهیاند، وەک پێشتر بەڵێنمان داوە، ئەم رێککەوتنە بۆ یەکڕیزی کوردستان و گەلەکەمانە و بۆ دژایەتی کردنی هیچ لایەنێک نیە و رێککەوتنەکەش یەکێکە لە هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان کە پێشتر هەوڵیان بۆ داوە و بناغەی رێککەکەوتنەیان دامەزراند لەپێناو باشترکردنی سلێمانی و خزمەت کردنی زیاتری هەموو هەرێمی کوردستان تا هەردوولا پێکەوە بتوانین لە بەغداوە پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلەکەمان بکەین.
وتیشی: لێتان ناشارینەوە بارودۆخی هەرێم باشنیە، بەڵام پێکەوە دەتوانین بەیەکدەنگی و یەکڕیزی نێوانمان باشی بکەین و خزمەتی زیاتر بەگەلەکەمان بکەین.
ههروهها لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دەمانەوێت یەکڕیزی لە دروشمەوە بگۆڕین بۆ کردار، ئەوەی ئەمڕۆش دەیبینن هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان یەکێکە لەو کارانەمان، ئەمڕۆ توانیومانە بەشێکی زۆری گەلەکەمان یەکبخەین.
لاهور شێخ جەنگی وتیشی: ئێمە سیاسیەت دەکەین لە پێناو خزمەتگەیان بەگەلەکەمان و وڵاتەکەمان دەکەین، بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە دەبێت پێکەوە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەوە پێشەوە ببەین و هاوپەیمانی کوردستانیش وەک بیلبیلەی چاومان دەپارێزین.
هاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتیشی کردهوه: لێرەوە بەڵێن بەهەوادارانی یەکێتی و گۆڕان دەدەم بەبێ جیاوازی لەهەوڵی سەرخستنی هاوپەیمانێتیەکەدا بم، بەدڵنیایشەوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment