بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی کردبوو؛ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی حکوومەتی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانیی و پشتگیری کردنی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ جەنەرال فرانچێسکۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد و ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد، کە "بووەتە پەناگەیێکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment