کوردپرێس:
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، هیوای ئەوەشی خواست کە بتوانن بە کاری پێکەوەیی وەرزێکی نوێی هاوکاریی نوێان دەسەڵاتی یاسادانەر و دەسەڵاتی جێبەجێکاری وڵات دەست پێبکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە کاندیدی هەڵبژێردراوی گەل گوتی: بەشداریی هاووڵاتییانی خۆشەویستی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار سەرباری نیگەرانی و بوونی کۆرۆنا و زویربوونیان لە ناکارامەبوونی کاربەدەستان و وەزعی نالەباری ئابووری پیشاندەری زیرەکی و بیرمەندیی هاووڵاتییانە بۆ پارێزگاری کردن لە سەرمایەی نیشتمانیی هەڵبژرادن.
شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.
Your Comment