«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەریی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە لەسەر کوردانی سووریا و وتی: بێ گومان ئەم ناکۆکیگەلە کاریگەریی دەبێت لەسەر دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سوورویا هەرچەند کە ئەمریکا گەرەنتیی گفتوگۆکانی کردبێت.
ناوبراو درێژەی دا: حەفتا لەسەدی کوردانی سووریا نزیکن لە ئەندێشەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق.
حسێن مەستۆ وتیشی: دوو گرووپ نفووزیان لەناو پەیەدە و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد کردووە و نایانەوێت دانوستانی کوردی-کوردی لە کوردستانی سووریا بگاتە ئەنجام و ئەمەش بەستێن خۆش دەکات بۆ ناکۆکییەکانی دیکە بەڵام کوردی سووریا بۆ گەیشتن بە ئاسایش پێویستیان بە دانوستانە.
ئەندامەکەی الپارتی جەختی کردەوە هەر دوو لایەنەکە دەبێت بە ڕوانگە و ڕەفتار و سیاسەتەکانی خۆیاندا بچنەوە و پەکەکەیش دەبێت واز لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بێنێت؛ ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ناوچەیێکی دانپێدا نراوە و دەبێت پەکەکە ڕێز لە یاساکان بگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment