لە ئیزمیر تەقە لە بارەگای هەدەپە کراو ئەندامێکیان کوژرا

بەشی تورکیا- لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا تەقە لە بارەگای هەدەپە کرا و بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی کۆناک تەقە لەبارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرا و بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە بەناو دەنیز پۆیراز کوژرا.

لەپاش ڕووداوەکە پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکەدا گەڕاوە و سەرئەنجام لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

ئەم پەلامارەى سەر بارەگایێکى هەدەپە لەدواى ئەوەدێت، ئەردۆغان کەیسى داخستنى هەدەپەى رادەستى داواکاریی گشتى کردووە و داوای کردووە کارى سیاسیی ئەو پارتە لە تورکیا بەگشتى قەدەغە بکرێت.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو چەند کەسێک لە لۆبیەکانی دادگای زیندانی سینجان لە ئەنقەرە گردبوونەوە و هێرشیان کردە سەر ئەندامانی HDP و مانگی ڕابردوویش هێرش کرایە سەر نووسینگەی ئەم حزبە لە شەقامی تارانی شاری ئەنقەرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha