کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەری خۆی بڵاوی کردەوە، سوپای تورکیا لەرێگای ئۆپەراسیۆنەکانیانەوە دژ بە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە، بەتایبەتیش لە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی بروسکە توانیویانە پێنج چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکوژن.
لەتویتەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە، لەرێگای هێرشە ئاسمانیەکانیانەوە چوار چەکداری دیکەی سەر بە پەکەکەیان لەناوچەی قورە کوشتووە.
لەماوەی ساڵانی رابردوودا، سوپای تورکیا هێرش و ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی دژ بە چەکدارانی سەر بە پەکەکەی ئەنجامداوە و لەمساڵیشدا لەرێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی بروسکە و چنگی تریشقەوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئەو گرووپە درێژەپێدا و بەمەش زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوتووە و ژمارەیێکی زۆریش لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە چۆڵکراون.
Your Comment