هەولێر: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بە هەوڵدان بۆ لاواز کردنی هەرێمی کوردستان دەبینین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاند: "بوونی پەکەکە بیانوویێکی گەورە بە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا دەدات".

ناوبراو سەبارەت بە پێگەی هەرێمی کوردستانیش لەو ململانێیەدا گوتی: "بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان نابێت بە لایەنێک لە شەڕ و ململانێیەک لەم چوارچێوەیەدا، کە ئامانجی سەرەکی، لە رووانگەی ئێمەوە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە کە بەداخەوە هێزی پەکەکە ئەم بیانووە دەداتە لایەنەکانی دیکە".

لەبارەی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەنێو خاکی کوردستاندا گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "هێزی پەکەکە نەمێنێت هیچ بیانوویێک نامێنێت بۆ سوپای تورکیا بیر لەوە بکاتەوە بنکەی سەربازیی لەنێو هەرێمی کوردستان دابنێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha