بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و دەرەجەدار و لیواکانی فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان -یهكێتی- کۆبووەوە.
لاهور شێخ جهنگی لهبارهی ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكهوه ڕایگهیاندووه: "باسمان لە دۆخی ئەمنییی هەرێمی کوردستان کرد و جەختمان کردەوە، کە دژی هەموو شەڕێکی براکوژیین، سەرکۆنەی هەموو لایەنێکیش دەکەین، کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە، بەهیچ شێوەیێک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابین کە خوێنی کورد بەدەستی کوردی تیادا بڕژێت."
ناوبراو ڕاشیگهیاندووه، "لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسمان لە پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بوونی یەک هێزی نیشتمانی پڕچەک و مەشقپێکراو کە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بێت.
لاهور شێخ جهنگی ئاماژهی بهوهش كردووه، "هەمئاهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەمان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامیی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە بۆ لەناوبردنی خانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment