بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له پۆستێكدا له تۆڕی پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، "ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له هاوكێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تاندا به شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌رچاو ڕوو له پاشه‌كشه‌یه"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هاوسه‌نگیی هێز له سیسته‌می نوێی ناوچه‌كه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه ده‌شكێته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران باسی له پڕۆژه فراوانخوازییه‌كانی ئیسرائیل كرد و ڕایگه‌یاند، خه‌ونی فراوانخوازیی ته‌لئه‌بیب بوه به هه‌ڵم و پڕۆژه‌ی ناسراو به (له ڕوباره‌وه تا ده‌ریا) بوه‌ته خه‌یاڵپڵاوێكی پووچه‌ڵ، هه‌رچه‌نده هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل هێشتا به‌شێكی زۆری كه‌رتی غه‌ززه و ده‌یان گوندی باشووری لوبنان و ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری سووریایان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
شایانی باسە به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، بەر لە هاتنی سەرۆکی دانوستانکاری ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، عێراق و ئێران "لەم سەردانەدا هەنگاوی بەرچاو و کردەیی دەگرنەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەردو وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "دراوسێیەتیمان لەسەر برایەتی لە سەختترین کاتەکاندا، بەرەنگاربوونەوەی دەستوەردانی دەرەکی و باوەڕبوون بە چارەنووسی هاوبەشی هەردوو وڵات دامەزراوە و ئەم ڕابردوە پڕه لە وانە، دەبێتە ڕووناکی ڕێنمایی بۆ داهاتوو".
Your Comment