هیچ شتێک نابێتە پاساو بۆ هێرشی گەمژانەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی

وەزیری دەرەوەی ئێران بە نووسینێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس هێرشی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی ئیدانە دەکات و دەڵێت پێویستە برا کوردەکانمان وریای "ئاڵای ساختە" بن کە بە مەبەستی ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشی درۆنیی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی کرد و بە "هێرشی گەمژانە" ناوی هێنا.
ناوبراو زیادیشی کردووە: پێویستە برا کوردەکانمان ئاگاداری "ئاڵای ساختە" بن کە بە مەبەستی ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەکار هێنراوە.
عێراقچی ئەوەشی گوتووە: ئێمە لە بەرامبەر سەدام و داعشدا برا کوردەکانمان پاراست و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو ئەمن و ئاسایشەی برا کوردەکانمان لە سنوورەکانمان دەستەبەری دەکەن.

ئەم وتانەی عێراقچی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هێرشی درۆنی کرایە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی و بەرپرسانی حیزبی و ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاستەوخۆ ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە لە لایەن ئێرانەوە کراوە.

News ID 227721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha