نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە درۆن کرایە ئامانج

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۷ی ئابی ۲۰۲۶، لە کاتژمێر ۰۰:۲۸، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-۱۱۰) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە."

دەشڵێت: ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.

News ID 227718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha