بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسروور بارزانی له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی "X" نووسیویهتی: "بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردوه: "بە توندترین شێوە، ئەو هێرشە ناڕەوا و قبووڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم، ئەوە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
مهسروور بارزانی نووسیویهتی: "ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاوڵاتییانمان".
Your Comment