بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ دەقی ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری ئازادی بەم شێوەیە:
"یاسای چوارچێوە کە چەندین مانگە چاوەڕوان دەکرێت، لە لیژنەکە تێپەڕی و لە پەرلەماندا پەسند دەکرێت. زۆر کەس بە توندی دژی ئەم یاسایە وەستانەوە و هەندێکیشیان لە چەندین لایەنەوە ڕەخنەیان لێ گرت. دەم پارتی لە لیژنەکەدا ڕەخنەی لە کەمکوڕییەکانی ناو یاساکە گرت و ئەو کارانەی دەستنیشان کرد کە پێویستە دوای یاساکە ئەنجام بدرێن.
ڕێبەر ئاپۆ دوای لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلی وتبووی، هێزی ئەوەم هەیە کە دۆخی شەڕی پەیوەست بە پرسی کورد بکێشمە سەر زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی. بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، نەخشەڕێگەی چارەسەریی ئەم پرسەی بە شێوەیەکی کۆنکرێتی خستە ڕوو.
تەڤگەری ئازادیمان لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێشوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ کرد. لەسەر ئەم بنەمایەش، ساڵ و نیوێکە هیچ شەڕێک ڕووی نەداوە.
لەم ماوەیەدا بۆ پێکهێنانی ئاشتی، دیموکراتیزەکردن و چارەسەرکردنی پرسی کورد، لە پەرلەماندا "لیژنەی دیموکراسی، خوشک-برایتیی و پشتیوانیی نیشتمانی" دامەزرا. لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم لیژنەیەشدا، سەرەڕای کەمکوڕی سەخت، ڕاپۆرتێک ئامادەکرا کە دەکرێت بە گرنگ هەژمار بکرێت.
ڕێبەر ئاپۆ لەم پڕۆسەیەدا بۆ دەرکردنی یاسایەکی بنەڕەتی (یاسای چوارچێوە) کە ڕێگەی چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردن دیاری بکات، هەم لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت و هەم لەگەڵ دەم پارتی و تەڤگەری ئازادیماندا پەیوەندی و دیالۆگی بەست. ئێمەش لەم پڕۆسەیەدا لە نزیکەوە بە دواداچوومان بۆ مشتومڕەکانی سەر یاسای بنەڕەتی کرد. سەبارەت بە ڕەشنووسی یاساکەش کە بە شێوازی جیاواز بە دەستمان گەیشت، لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوەکانمانەوە ڕا و ڕەخنەکانی خۆمان پێشکەشی ڕای گشتی کرد.
پێش هەر شتێک، ئاماژەمان بۆ ئەوە کرد کە زمانی یاسایەکی بنەڕەتی کە ئاشتی دەکاتە ئامانج نابێت زمانی شەڕ بێت، بەڵکو دەبێت زمانی ئاشتی بێت. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ وتی، سەرنجمان بۆ سەر ئەو لایەنە کێشا کە نابێت بەو شێوازە سەرپێیی و بەرتەسکە بێت کە خزمەت بە پاشەڕۆژ ناکات، بەڵکو دەبێت بەپێی هەستیاریی لایەنەکان ئامادە بکرێت. ڕامان گەیاند کە بۆ هاویشتنی ئەو هەنگاوانەی یاساکە دیارییان دەکات، دەبێت بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت و بتوانێت بە شێوەیەکی ئازادانە کار بکات. گرنگیی ئەو لایەنەشمان دەربڕی کە ئەم یاسایە دەبێت بەڵێنی ئەوە بدات کە لە چوارچێوەی هەندێک هەنگاوی دیاریکراودا، یاساکانی ئازادی و دیموکراتیزەکردن دەربکات.
ڕێبەر ئاپۆ خۆی پێش ڕاگەیاندراوەکی ئێمە، لە ڕێگەی شاندی دەم پارتییەوە بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاندبوو کە دەبێت شێواز و ئامانجەکانی یاسای چوارچێوە چی بن. دەم پارتی و هێزە دیموکراتەکانیش لەم پڕۆسەیەدا لەسەر بابەتی یاسای چوارچێوە، ڕا و پێشنیازەکانی خۆیان دەستنیشان کرد و لەم بارەیەشەوە چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
ئەو یاسایەی کە چەندین مانگە مشتومڕی لەسەر دەکرێت و گەلەکەمان، ئێمە و هێزەکانی دیموکراسی ڕای خۆمان لەسەر دەربڕی، جیا لە دژایەتیکردنی ڕەوتێکی دژەکورد لە پەرلەماندا کە بە ئاژاوەگێڕی بەڕێوەچوو، بە ڕەزامەندیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی دیکە لە لیژنەی دادی پەرلەمان تێپەڕی.
لەناو ئەم یاسایەدا هەڵە و کەموکوڕیی جددی هەن. ئەو پێشنیارانەی لەناو ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا بۆ چارەسەریی پرسی کورد و دیموکراتیک بوون کران، لەم ڕاپۆرتەدا بوونیان نییە. هەر بۆیە وەڵامدەرەوەی تەواوی ئامانجەکە نییە. بەبێ بەکارهێنانی چەمکی کورد، ئاماژەدان بە چەکدانان نیشانیدەدات کە پرسەکە بە شێوەیەکی یەکانگیر هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە. وێڕای کەموکوڕییە جددییەکانی ناوەڕۆکەکەی، ئەو چەمک و زمانەی بەکارهێنراوە، بۆ یاسایەک بە ئامانجی ئاشتی، کێشەیەکی جددییە. بێگومان ئەم زمانە زمانێکە کە گەلەکەمان و تەڤگەرمان ناتوانێت قبووڵی بکات.
تەڤگەرمان، گەلەکەمان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر یاسایەک دەربکرێت و ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببرێت، ئەوە تەنها بە مەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەمەشی لە هەموو دەرفەتێکدا ئاماژەپێداوە. تەنها بە هەلومەرجەکانی ئازادیی ژیان و کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەشێت لەلایەن تەڤگەرمانەوە هەنگاو بنرێت و جێبەجێ بکرێت. ئەمە تەنها بە بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها بە هەلومەرجەکانی کارکردن و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەشێت بچێتە پێشەوە. وەکو تەڤگەری ئازادی بە پێشبینی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ ببێتە خاوەن هەلومەرجەکانی ئازادیی کارکردن و ژیان، ئێمە هەموو هەنگاوەکانمان نا. دەوڵەت باخچەلی هەر یەکەم ڕۆژ بەڵێنی دەستەبەرکردنی مافی هیوای بۆ ڕێبەر ئاپۆ دا.
دەوڵەت باخچەلی و بەرپرسانی ئاکەپە ڕایانگەیاند کە ئەم پرۆسەیە سیاسەتێکی دەوڵەتە. هەموو قسەکانیش لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتەدا دەکرێن. دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە 'هەماهەنگکار و ڕێکخەری سیاسەتکردن و پرۆسەی ئاشتی'. بەرپرسانی دەوڵەتیش ئەم پێشنیارەی دەوڵەت باخچەلییان قبووڵکرد. بەڵام ئەو ڕۆڵەی ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا پێی هەڵدەستێت، لە یاسای چوارچێوەدا دیارینەکراوە. تەنها بە شێوەیەکی نادیار ئاماژەی پێکراوە، ئەو دەستەیەی لەژێر سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆککۆمار دادەنرێت، دەتوانێت لیژنە دروست بکات. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت لەناو هەلومەرجی ژیان و کارکردنی ئازاددا هەماهەنگکاریی ئەم دەستەیە بکات، زۆرێک لەو تایبەتمەندییانە پێکنایەن کە یاساکە دیاریدەکات.
هەر بۆیە ڕێ و ڕێبازەکانی جێبەجێکردنی یاساکە گرنگە. هەر یاسایەک، ئەگەر بە ڕێ و ڕێبازی دروست جێبەجێ بکرێت، دەشێت بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ڕێ، ڕێباز، جێبەجێکردن و میتۆد گرنگە. لەبەرئەوەی یاسا بە سەپاندنێکی یەکلایەنە جێبەجێ ناکرێت. لە بابەتێکی وەها گرنگدا ڕێ و ڕێبازی داهێنەرانە و ڕێگەخۆشکردن گرنگە. بە کورتی، ئەم یاسایە ئەگەر زمانی ئاشتی بکرێتە بنەما و کردەییبوونی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت، هەروەها بە یاسای دیموکراتیکی نوێ کە دەردەکرێن خاوەندارێتی لێ بکریت، ئەوا دەشێت جێبەجێ بکرێت.
یاسا لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوون، ڕێگەخۆشکردنی لە بەردەم گۆڕەپانی سیاسیی دیموکراتیک بۆ خۆی کردووەتە ئامانج. کاری سیاسیی دیموکراتیک، تەنها بە دیموکراتیکبوونێک کە ئازادیی ڕێکخراوبوون و فکر مسۆگەر دەکات، دەشێت بەڕێوەببرێت. لەبەرئەوە ئەم یاسای چوارچێوەیە بەبێ درەنگخستن پێویستە بە کار و یاسا لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوون دەربکرێت. وەکو ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان ئاماژەیان پێکرد، پێویستە ئەم یاسایە ببێتە دەستپێکێک. ئەگەر ببێتە یاسایەک کە ڕێگەخۆشکەر بێت لە بەردەم پێشەکەوتنەکانی داهاتوو، ئەوا ڕۆڵی بنچینەیی و چوارچێوەبوون بەجێدەهێنێت.
خواستی ئەوە هەیە کە گەریلا چەک دابنێت و بگەڕێتەوە. ئەگەر بچێتە تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی بیرکردنەوە و ڕێخکراوبوون ناتوانێت سیاسەتی دیموکراتیک بکات، ئەگەر لەسەر بنەمای ڕێکخراوبوون و قسەکانی تاوانبار بکرێت و زیندانی بکرێت، ئەوا هاتنەخوارەوەی گەریلا بۆ دەشت و خوارەوە لەلایەک، ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بە ناچاری چوونەتە ئەورووپاش ناتوانن بگەڕێنەوە. ئەمە تەنها نموونەیەکی بەرچاوە. بێگومان زۆر ڕێگای جیاوازی دیموکراتیکبوون و چارەسەریی پرسی کورد هەیە.
ئەم یاسایە دەستپێکێکە. بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان و بە تایبەتی پرسی کورد پێویستە پەرە بە تێکۆشانی دیموکراتیکبوون بدرێت. هەر بۆیە پێویستە گەلانمان و هەموو هێزە دیموکراسییەکان بۆ دیموکراتیکبوون و چارەسەریی پرسی کورد خۆیان ڕێکبخەن و تێبکۆشن. ئەگەر ئەو یاسایەی دەردەکرێت بەڕاستی خاوەن ڕۆڵی یاسای چوارچێوە بێت؛ دەبێتە دەستپێکێک بۆ پێشکەوتنی گرنگ".
Your Comment