بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەبارەت بەو هەواڵەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکدا بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەنێوان هەردوو بەڕێز (پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دووی پارتی)، لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە تا ئێستا بوونی نییە.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دەشڵێت، داوا لەم کەناڵانە دەکەین لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی پیشەییدا وردتر بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، بەدواداچوونی فەرمی و ڕاستگۆیانە ئەنجام بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ نووسراوی دوورخستنەوەی ئومێد خۆشناو لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لەچەند میدیایەکەوە بڵاو کرایەوە.
Your Comment