کوردپرێس: بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستكهوتوون، ئەو وهفده حکومییەی یاوەری زەیدیی دەکەن لە گەشتەکەیدا بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، پەرلەمانتار و ڕاوێژکارانیشی تێدایە، بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆسیە سیاسیی، ئەمنی، ئابوریی و وەبەرهێنانەکان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا.
وهفدەکە كه یاوهریی سەرۆک وەزیرانی عێراق دهكهن چوار بەرپرسی کوردی تێدایە کەر بریتین له فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ههرێم کەمال ئاغا سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان، فەرهاد عەلادین ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆک وەزیران، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهوهش زانراوه، لەناو وهفدهكهدا، نزار ناسر پارێزگاری بانکی ناوەندیی، قاسم عەبودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى، یوسف خەڵەف سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، عەلی کەریم بریکاری وەزارەتی دارایی، ئهمه جگه فەریق ڕوکن ئەحمەد سەلیم بەهجەت سکرتێری وەزارەتی بەرگرییو بەلیغ ئەبو کلەل سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.
لهلایهكى دیكهوه لیستێكى دیكه لهناوهكان دهستكهوتون كه بریتین له (باڵیۆز کریکۆر باکرام دێر هاکۆبیان بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران، عەباس ئەلعامری ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک وەزیران، ساڵح مەحمود سەلمان ڕاوێژکاری داراییو بانکیی سەرۆک وەزیران، ئەزهەر حوسێن ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانو بەڕێوەبەری نوسینگە تایبەتەکەی، لەگەڵ باڵیۆز حەسەنەین ڕەشید ئەلشێخ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیو پرۆتۆکۆل لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران).
هەروەها ئەم کەسانەش بەشێکن لەو وهفدهى زهیدیى كه یاوهریى دهكهن بۆ واشنتۆن، ئهوانیش، (عەبدولکەریم حەمادی عەبدولسادە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، باڵیۆز نزار ئەلحەکیم سەرۆکی فەرمانگەی ئەمریکا لەوەزارەتی دەرەوە، بەکر ئەسعەد عەلی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، عەلی سەباح کەریم ڕەزوقی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن، عەبدولزەهرە ئەلهینداوی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانو عادل نەعیمە نەجم ڕێکخەری ڕاگەیاندن).
Your Comment