بەبۆنەی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتۆڵڵا خامنەیی سبەی لە عێراق کرایە پشووی فەرمی

بەهۆی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لەتەرمی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەهەردوو شاری نەجەف و کەربەلا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی سبەینێی سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان لەتەواوی وڵات بکرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: "عەلی فالح زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان بکرێتە پشوو، ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران".

شایانی باسە بڕیارە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئێران بۆ بەشداریکردن لەمەراسیمەکە لە عێراق ئامادە بن و دواتریش تەرمی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دەگەڕێنرێتەوە ئێران و لە شاری مەشهەد بەخاکدەسپێردرێت.

News ID 227522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha