بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە ۶ى۷ى۲۰۲۶ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کریستیان لە پارێزگای دهۆک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا گلەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە زەوی و زارەکانیان دەکرێن خستەڕوو.

لە گردبوونەوەکەدا، بەشداربووان داواکاری خۆیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و رایانگەیاند: دەستدرێژیی بەردەوام دەکرێتە سەر زەوی و موڵکە رەسەنەکانمان لە ناوچەکەدا و مافە یاساییەکانمان دەخورێت.

خۆپیشاندەران داوایان لە بەرپرسانی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێن، مافە مێژووییەکانیان بپارێزن و زەوییە داگیرکراوەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.

Your Comment