بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری PKK بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک، هەندێک لە میدیاکانی تورکیا هەواڵی هەندێک جووڵەیان لە ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێک کە لە ڕۆژنامەی «نەفەس»دا بڵاوکراوەتەوە، ئیدیعا کراوە کە PKK سەربازگەی سیانی و ناوچەی بەهارتیپەی لە چیای گارە کە لە نزیک سنووری تورکیایە، چۆڵ کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئیدیعا کراوە کە سەربازگەی سیانی بۆ هەندێک لە چالاکییەکانی ئەو گرووپە بەکار دەهێنرا.
لەگەڵ ئەوەشدا، PKK تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوە یان بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بەم ئیدیعایانە بڵاو نەکردووەتەوە.
Your Comment