ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دۆسیەی عێراقدا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حکوومەتی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی سەرچاوە داراییەکان، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ فراوانکردنی پشتگیرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.
نێردەی تایبەتی ترەمپ لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ و ورد سەبارەت بەو بانگەشانەی کە دەگوترێت چەک ڕادەستی کورد کراوە ئامادە دەکرێت و پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکرێت، و داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە نیگەرانی ئەم بابەتە نەبن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "مارک ساڤایا"ی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاری کرد.